به‌هۆی ساخته‌كاری و وه‌رگرتنی پاره‌وه‌ بەرپـرسی پـێدانی ڤیزا لە کونسوڵخانەی ئیتالیا دوورخرایه‌وه‌

حكومه‌تی ئیتاڵیا له‌سه‌ر چه‌ند راپۆرتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ به‌رپرسی پێدانی ڤیزا له‌ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا و له‌ كۆتایشدا بڕیاریدا له‌ پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه‌.  وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا ئاشكرایكرد كه‌ لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ساختەکاری کراوە

لە پـێدانی ڤیزا، بۆیە بەرپـرسی بەشی ڤیزە لە کونسوڵخانەی هەولێر لە کارەکەی لابراوە.

ڕۆژنامەی کۆڕێرا دێلە سێراى ئیتاڵی لە ڕاپـۆرتێکیدا بڵاویکردەوە لێکۆڵینەوەکە لە 150 کەیس کراون و دەرکەوتووە پارەیەکی زۆر وه‌ریگراوه‌ له‌ كه‌سانی کوردن و عەرەبی عێراقی لەگەڵ پەنابەرانی سوری.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ لە بری 90 یۆرۆ کە باجی پـێدانی ڤیزاکەیە، 10 هەزار یورۆیان لێ سەندون، واتە نزیکەی 10 هەزارو 600 دۆلار.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C