قایمقامیەتی كفری هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا لەهەڵسوڕاوێكی گۆڕان دەكات

قایمقامیەتی قەزای كفری هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا لەدژی هەڵسوڕاوێكی گۆڕان  دەكات كە ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیە.

غالب محەمەد هەڵسوڕاوی گۆڕان‌و ئەندامیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی ئەو حزبە رایگەیاندبوو كە هەموو كارێكی كۆمپانیا نەوتییەكان لە سنوری ناحیەی سەرقەڵا هەر لە وەرگرتنی كارمەند و كرێكار و كارەكانی تر بە حزبی كراوە،دەسەڵاتی دامەزراندن لە كۆمپانیا نەوتییەكان لە بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا دەسێننەوە بۆ ئەوەی خۆیان بە واسیتە خەڵك دابمەزرێنن.

لەوبارەیەوە لەرونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ شارپرێس نێردراوە قایمقامیەتی قەزای كفری رایگەیاندوە" سەبارەت بە كاروباری كۆمپانیا نەوتییەكان، وەزارەتی سامانەسروشتییەكان گرێبەست ئەنجامدەدات و بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە یەكە كارگێریەكانەوە نیە، بەڵكو یەكەئیدارییەكان تەنها كار ئسوڵییەكان ئەنجامدەدەن".

قایمقامیەتی كفری رونیكردوەتەوە ك بەشێك لەیەكە ئیدارییەكان لای بزوتنەوەی گۆڕانە بەتایبەت ئەو سێ ناحیەی كە نەوتی تێدا دەردەهێنرێت (سەرقەڵا، نەوجول، شێخ تەویل )‌و قایمقامی قەزای كەلار لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە، بەوتەی خۆشیان ئەگەر كارەكانی پرۆسەی نەوت بە حزبی كرابێت ئەوە ئەو بەرپرسانەی گۆڕان لەو رووەوە بەرپرسیارن.

هەروەها لەرونكردنەوەكەدا ئەوەش خراتوەڕوو كە بەهیچ شێوەیەك هەوڵێكی لەو شێوە لە ئارا نییە‌و تەنها ئەوە نەبێت قایمقامی قەزای كفری بەڕێوەبەرێكی ناحیەی لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان ناردووە وەك لیژنە كە ئەسڵەن یەكێتیش نیە, بەمەبەستی ئەوەی دامەزراندن بەشێوەی شەفاف لە كۆمپانیاكان بەڕێوەبچێت و كێشەكان چارەسەر ببن.

قایمقامیەتی رونیكردوەتەوە كە كۆمپانیا نەوتییەكان لەرێگەی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری كە گرێبەستیان لەگەڵیان هەیە كارمەندیان وەرگرتووە نەك لەسەر داوای ئیدارەی گەرمیان.

لەكۆتایشدا قایمقامیەتی كفری داوای لەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردوە كە ئەو تۆمەتانەی لە دادگا بسەلمێنێت كە  ئاراستەی كردون.


بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان‌و یەكێتی كە بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردویانە پۆستی قایمقامی كفری بەر یەكێتی كەوتووەو كەلاریش بەر گۆڕان.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C