زۆربەی‌ وەزارەته‌كان پشتگیری‌ پرۆژەکەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دەکەن لەبارەی‌ پاشەکەوتی‌ مووچەوە

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، وەک ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان سەردانی‌ هەموو وەزارەتەکان دەکەن بۆ پشتگیری‌ پرۆژەکەیان و لەبارەی‌ پاشەکەوتی‌ مووچە و هەروەها دەڵێت "زۆربەی‌ وەزارەتەکانیش پشتگیرییان پیشانداوە".

خانزاد مام وسوو، جێگری‌ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ هەولێر بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی ھەرسێ ئەنجومەنی پارێزگاكانی ھەرێم لەگەڵ نوێنەری پارێزگای ھەڵەبجە ئێمەیان راسپارد بۆ كاركردن لە پڕۆژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا.
 
وتیشی: "ئێمەیش بۆ بەدەستھێنانی پاڵپشتی، سەردانی لیژنەی داراییی پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییمان كرد، جگە لەوەیش سەردانی چەند وەزارەتێكمان كردووە، لەوانە ژینگە، پەروەردە و ئەوقاف، كشتوكاڵ، شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزیری كارەبا و  چەندان وەزیری دیكەیش پشتگیریی خۆیان  بۆ پڕۆژەكەمان نیشان داوە".

ئه‌وه‌شی باسكرد: بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەكەیان كۆ ببێتەوە و كاتێك دیاری دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی داراییش كۆ ببێتەوە و رای ئەوانیش وەربگرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی‌ وتووە، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەكەیانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ ئەوەی دیراسە بكرێت، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

لە كۆتایی ساڵی‌ رابردوو، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد. به‌پێی پڕۆژه‌كه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سیستمێكی بانكی بۆ دروست ده‌كرێت و كۆی پاره‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌خرێته‌ سه‌ر، ده‌توانێت بۆ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت (كاره‌با، ئاو، هاتوچۆ، سلفه‌ی زه‌واج و سلفه‌ی عه‌قار) به‌كاری بهێنێت.

10ی‌ کانونی‌ دووەمی‌ 2017یش، ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌ هه‌ولێر، له‌ پرێسكۆنفڕانسێكدا پشتیوانیی‌ خۆیان بۆ پڕۆژه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ربڕی‌ و داوایان له‌ حكومه‌تكرد جێبه‌جێ بكات و ڕێنمایی پێویستی‌ بۆ ده‌ربكات.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C