هۆكاری نەگەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ هەرێم دیارنییە

 

نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان چەند جارێك وادەی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان گۆڕیوەو تائێستاش هۆكاری نەگەڕانەوەی دیارنییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ناو گۆڕان دراوە بەشارپرێس، نەوشیروان مستەفا لەچەند مانگی رابردوو "سێ‌ جار وادەی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان گۆڕیوە"، كە ئێستا لەوڵاتی بەریتانیایە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، نەوشیروان مستەفا هۆكاری نەگەڕانەوەی بۆ هیچ كەسێك باس نەكردووەو سەركردەكانی گۆڕانیش هۆكارەكەی نازانن.

نەوشیروان مستەفا مانگی نۆی ساڵی رابردوو چووەتە وڵاتی بەریتانیا، كە تائێستاش لەو وڵاتەیە، بەقسەی بەرپرسانی گۆڕانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە ئەو وڵاتە، كە لەدوو ساڵی رابردوودا بۆ هەمان مەبەست چووەتە بەریتانیا.
شارپرێس بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەچەند سەركردەیەكی گۆڕانەوە كرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ئامادەنەبوون لەو بارەوە هیچ قسەیەك بكەن.

نەگەڕانەوەی نەوشیروان مستەفاو مانەوەی لەدەرەوەی وڵات لەو ماوە درێژە لەكاتێكدایە، دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی خراپ تێدەپەڕێت‌و پەیوەندی گۆڕانیش لەگەڵ پارتی دیموكرات لەوپەڕی خراپیدایە.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C