قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە بەشێكی زۆری هەنگاوەكانی چاكسازی جێبەجێدەبن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەئیرادەیەكی بەهێزەوە دەستیان كردووە بەچاكسازی و قۆناغی باشیان بڕیوەو بەم نزیكانە بەشێكی زۆری هەنگاوەكان جێبەجێدەبن.
ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا هات لەگەڵ مێری كلاود بیبو وەزیری گەشە پێدانی نێودەوڵەتی كەنەدا، كەئەمڕۆ یەكەشەممە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی هەرێم بەئیرادەیەكی بەهێزەوە دەستیكردووە بەچاكسازی و قۆناغی باشیان بڕیوە، بەم نزیكانەش بەشێكی زۆری هەنگاوەكان جێبەجێدەبن و سوودەكانیان بەدیدەكرێن.

قوباد تاڵەبانی داوای لەكەنەدا كرد دوای كۆتایی هێنان بەداعش لە هاوكاری و هەماهەنگی هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.

لەبارەی شەڕی داعشەوە جێگری سەرۆك وەزیران وتی "پێویستە حكومەتی عیراق لە ڕووە سیاسیەكەوە هەنگاوی جدیتر بنێت بەڕووی ئاشتەوایی سیاسی و جۆری مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو شارانەی زۆرینە سونە نشینن".

هاوكات  مێری كلاود بیبو وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كەنەدا رایگەیاند، دەكرێت هەماهەنگیەكانمان فراوانتر  بكەین بۆ ئەوەی سوودی زیاتر لە ئەزمونی حكومەتی كەنەدی ببینن.

"هیوادارین ئەو پەیوەندیانەی كە هەمانە لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ قۆناغی دوای داعشیش بەردەوام بێت"، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كەنەدا وایوت.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C