مەحمود سەنگاوی: بۆ لەمەودوا هەر چوار ساڵ جارێك كەسێك دەبێتە سكرتێری یەكێتی

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “بۆ لەمەودوا هەر چوار ساڵ جارێك كەسێك دەبێتە سكرتێری یەكێتی”. 

ئاوێنە: مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەبارەی كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و چارەسەری كێشە نێوخۆییەكانی ئەو پارتە، رایگەیاند “بۆ لەمەودوا هەر چوار ساڵ جارێك كەسێك دەبێتە سكرتێری یەكێتی”.

سەنگاوی لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتی “ئێمە وەك ناوەندی بڕیار ئامانجمان چاككردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، هیچ ئامانجێكی ترمان نییە و ئامانجی ئەوەمان نییە لەیەكێتی جیا ببینەوە یان پۆست و دەسەڵات وەربگرین”.

وتیشی “ئامانجەكەمان ئەوەیە یەكێتی بكەوێتەوە سەر رێگا راستەكەی خۆی و ببێتەوە ئەو یەكێتییەی كە هەبوە، هەروەها ئەو یەكێتییەی كە هێزەكەی ئەو هەمو قارەمانێتییەی لەشەڕی داعش و لەشەڕی هێزەكانی عێراق و هەمو هێزە داگیركارەكانی تردا كردویەتی”.

مەحمود سەنگاوی ئاماژە بەوە دەكات كە هەندێك جوڵانەوە هەیە بۆ ئاڵوگۆڕ لەناو یەكێتی و بۆ لێكتێگەیشتن لەناو هەمواندا‌و لەو بارەیەوە وتی “هەمومان لەمەكتەبی سیاسی بڕیارەكانی خۆمان بدەین و جێبەجێ بكەین، ئومێدێك هەیە‌و ئەوە چەند كۆبونەوەیەكە ئێمە دەچینە مەكتەب سیاسی و لەكۆبونەوەكان دادەنیشین‌و قسەی خۆمان دەكەین”.

وتیشی “هەوڵدانی ئێمە بۆ رێكخستنەوەی یەكێتیە، بۆیە ئێمە لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستانداین‌و لەیەكێتی ناچینە دەرەوە‌و هەوڵێش دەدەین یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێك بخەینەوە”.

 

جەغتیشی كردەوە “لەمەودوا دەسەڵاتەكان وا دەبێت كە هەر چوار ساڵ جارێك كەسێك سكرتێری یەكێتی دەبێت”.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C