جڤاتی رۆحانی ئێزیدیان داوای كشانەوەی پەكەكە دەكەن

 

جڤاتی رۆحانیی ئێزیدیان لەبارەی رووداوەكەی خانەسۆری سەر بە ناحیەی سنوونێ كۆبووەوە و لە بەیاننامەیەكدا داوای كرد شەڕی براكوژی نەكرێ و وێڕای سوپاسكردنی پەكەكەش، داوا ەكات ناوچەكە چۆڵ بكات.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە وێنەیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، جڤاتی رۆحانی ئێزیدیان رایگەیاند كە دژی براكوژیین و داوا دەكەن شەڕ و پێكدادان رابگیرێ، چونكە برینەكانیان قووڵن و سارێژ نەبوونەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە شنگال و دەڤەری سنوون و خانەسۆر ناوچە كوردستانییەكانن و ئێمە دژی پارچەكردنی ناوچەكانی ئێزیدیەكانین و پێویستە ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەرێوە ببرێن.

لە خاڵی سێیەمی بەیاننامەكەی جڤاتی رۆحانیی ئێزیدیاندا وێڕای ئەوەی سوپاسی پەكەكە دەكەن كە بە پەلە بەدەنگەوە هاتوون و قوربانیان داوە بۆ رزگاركردنی خەڵكی شنگال هەروەك چۆن پێشمەرگەش بە هانای كۆبانێوە چوو، داواش دەكەن كە شنگال چۆڵ بكەن بەتایبەتی ناحیەی سنوونێ و كۆمەڵگەی خانەسۆر بۆ ئەوەی ژیان و سەقامگیری بۆ ناوچەكە وەك پێشتر بگەڕێتەوە.

9°C

New York

Showers

Humidity: 84%

Wind: 28.97 km/h

  • 18 Nov 2017 11°C 1°C
  • 19 Nov 2017 12°C 5°C